یاساکانی بەکارهێنان

گەنجینەش وەک هەموو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تر چەند یاسایەکی هەیە بۆ بەکار‌ێنەرانی بە مەبەستی باشترکردنی تۆڕەکە.
١- بە هیچ شێوەیەک ئەو کۆرسانەی لە کەسێکی تر کڕیوتە یاخوود لە شوێنێکی دەستت کەوتووە ناکرێ لێرە ئەپلۆدی بکەی! بە پێچەوانەوە کۆرسەکە ئەسڕێتەوە!!!
٢- پێویستە لە هەموو کۆرسێکدا سەردێری کۆرسەکە بە جوانی و بە ڕێکی و بە کیبۆردی کوردی بنووسی بۆ ئەوەی کۆرسەکە ئاسانتر بدۆزرێتەوە و سوودی هەبێ!!!
٣- مەرجە هەموو کۆرسێک ناوەڕۆکێک و پووختەیەکی لەگەل بێت و پێویستە گشت کۆرسەکان ناساندنێکی گشتگیر لەخۆ بگرن!
٤- هەموو بەکارهێنەرێک پێویستە پلەی خۆی لێرەیا دیاری بکا لە کاتی دروستکردنی هەژماردا ئەگەر مامۆستا بیت پێویستە مامۆستا هەڵبژێری و خۆت تۆمار بکەی گەر ئەتەوێ تەنیا بەژداری کۆرسەکان بکەی و خۆت کۆرس دانەنێی پێویستە پلەی خوێندکار دیاری بکرێ لەکاتی خۆتۆمارکردندا!!!
٥- لەکاتی دانانی هەر خولێکدا پێویستە خولەکە دیاری بکرێ کە سەر بە چ بەشێکە! گەر ئەم بەشە لە گەنجینەدا نەبوو بە زووترین کات ستافەکەمان ئاگادار بکەوە گەر کۆرسەکەت سوود بە کۆمەڵگە بگەیێنێ ئەوا بەشێکی تایبەتی بۆ ئەکرێتەوە لە ماڵپەڕەکەماندا!
٦- هەر کۆرسێک لە بەشی تایبەت بە خۆیدا دانەنرێ یاخوود لە زیاتر لە یەک بەشدا دابنرێ ئەوا کۆرسەکە ئەسڕێتەوە لە گەنجینەدا.
٧- گەنجینە خاوەن مافی خاوەندارێتی خۆیەتی هەر کەسێک هەوڵی بڵاوکردنەوەی کۆرسەکان بدا لە تۆڕەکانی تر ئەوا بە زووترین کات داون ئەکرێ و ڕیکاری یاسایی توند لەگەل کەسی ئەنجامدەر ئەگرینە بەر!
٨- هەر بەکارهێنەرێک سەرپێچی یاساکانی گەنجینە بکا لەلایەن ستافەکەمانەوە بێبەش ئەکرێ لە بەکارهێنانی گەنجینە بۆ ماوەیەکی کاتی! دووبارەکردنەوەی ئەبێتە هۆی باندکردنت بۆ هەتا هەتایە!!!
بەکارهێنەری ئازیز تکایە ڕەچاوی گشت خالەکان بکە پێش بەکارهێنانی گەنجینە ، تاکو بەدووربیت لە هەر سزایەکی نەخوازراو!
گەنجینە: پاراستن ئەرکمانە ، فێربوون هیوامانە.
یاساکان ئەکرێ گۆڕانکاریان تێدا بکرێ بەپێی نوێکاریەکانی تۆڕی گەنجینە!