کۆرسی HTML لە ئاستی سەرەتاوە بۆ ئاستی پێگەییشتوو

HTML چییە؟

HTML کورتکراوەی  Hyper Text Markup Language ـە کە بریتییە لە زمانێک  بۆ داڕشتنی پەڕەکانی وێب. HTML زمانێکی بنیادنانە و بە بەکاربردنی دەتوانرێت بناغەی پەڕەیەکی وێب بچیندرێت. هەروەها پێکهاتەکانی پەڕەیەک پێناس بکرێن. بە بەکاربردنی HTML دەتوانرێت جگە داڕشتنی پەڕەیەکی ئاسایی ناوەڕۆکی دیکەی وەک وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ یان چەندین جۆرە ناوەڕۆکی دیکە بۆ پەڕەیەک زۆر بکرێت بە بەکاربردنی کۆد/تاگی پەیوەندیدار.

لە HTML هەر پێكهاتەیەکی پەڕەیەک بە کۆد/تاگی تایبەت بە خۆی پێناس دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر دەقێک لە نێو پەڕە

یەک وەک سەردێڕ پێناس بکرێت ، بە تاگی Header پێناس دەکرێت . لەو کاتەدا دەقی ناوبراو وەک سەردێڕێک لە وێبگەڕدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

HTML زمانێکی Static ـە کە بزۆک نییە وەک نموونە PHP. پەڕەیەکی داڕێژراو بە زمانی HTML تەنیا پێویستی بە ڕاژەکارێکی وێب هەیە وەک Apache HTTP Server. هتمل زمانێکی پرۆگرامکردن نییە! بەڵکوو زمانێکی بنیادنانی پەڕەیەکی وێبە Markup Language.
پەڕەیەکی HTML دەکرێت بە پەڕەیەکی وێب ناوببرێت. پەڕەیەکی وێبی HTML تاگ/کۆد و ناوەڕۆکی وەک دەقی ئاسایی یان وێنە لە خۆ دەگرێت.

چی فێر دەبم؟

 

لەم کۆرسەدا هەرچی تاگێک لە ناو HTML دا هەبێ باس کراوە تەنانەت ئەو تاگانەی کە گرینگیش نەبن یاخوود زۆر بەکار نەهێندرێن لە بچووکترین تاگی HTML ــــــەوە تاکو گەورەترین تاگ و دروستکردنی لاپەڕە و فۆڕم و چەندان شتی تر

 

گرینگترین ئەو شتانەی کە لەم کۆرسەدا باس کراون بریتیین لە:

١- گشت تاگەکانی HTML + گرافیک دیزایین

٢- فرمانە گرینگەکانی Css + JavaScript

٣- چۆنیەتی بەکارهێنان و پێکەوەبەستنی کۆدەکانی HTML و Css و Js

٤- دروستکردنی چەندان پەڕە و دیزایین کردنی فۆڕم بە یارمەتی Css و Js

 

و چەندان شتی تر…

1
ناساندنی کۆرس و داگرتنی پێداویستییەکان
13:57
2
وانەی یەکەم: باسکردنی Heading Tags و Button وList و Image
39:06
3
وانەی دووەم: ئەتریبیوتەکان – Attributes
24:20
4
وانەی سێیەم: بەراوردکردنی تاگەکانی p و pre باسکردنی چەندان تاگی گرینگ
13:53
5
وانەی چوارەم: باسکردنی Formating Tags و Quotations Tag
28:34
6
وانەی پێنجەم: چۆنیەتی نووسینی کۆمینت و باسکردنی فرمانە گرینگەکانی CSS
27:35
7
وانەی شەشەم: چۆنیەتی دانانی لینک و شێوازەکانی
51:18
8
وانەی حەوتەم: چۆنیەتی دانانی وێنە و شێوازەکانی
31:40
9
وانەی هەشتەم: چۆنیەتی دروستکردنی خشتە
22:43
10
وانەی نۆیەم: درێژەپێدەری وانەی هەشتەم – چۆنیەتی دروستکردنی خشتە بە چەند شێوازێکی تر
8:31
11
وانەی دەیەم: جۆرەکانی لیست Menu
19:28
12
وانەی یانزدە: چۆنیەتی دروستکردن و دیزایین کردنی لیستی سەرەوەی وێبسایتەکەمان
37:30
13
وانەی دوانزدە: باسکردنی تاگەکانی Block
35:41
14
وانەی سیانزدە: باسکردنی ID و Class و جیاوازیان لەگەل بەکارهێنانی فرمانە گرینگەکانی JavaScript
34:58
15
وانەی چواردە: باسکردنی iframe چەند زانیاریەک سەبارەت بە Blogger و WordPress و جیاوازیەکانیان
17:25
16
وانەی پانزدە: جاڤا سکریپت – JavaScript(Js)
32:45
17
وانەی شانزدە: ڕۆل و کاریگەری جاڤا سکریپت لە نێو پڕۆژەکاندا
24:52
18
وانەی حەڤدە: باسکردنی File Path و چۆنیەتی دانانی Background Image بۆ ماڵپەڕەکەمان
20:46
19
وانەی هەژدە: باسکردنی تاگەکانی Header و گرنگیان لە ماڵپەڕدا
30:46
20
وانەی نۆزدە: چۆنیەتی دانانی نەخشە Layout بۆ ڕووکاڕی ماڵپەڕەکەمان
47:41
21
وانەی بیستەم: باسکردنی Media Queries
24:23
22
وانەی بیست و یەک: چۆنیەتی نەخشە کێشان بۆ دروستکردنی ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان
40:20

undefined

Be the first to add a review.

Please, login to leave a review
Add to Wishlist
Lectures: 22
Level: Beginner