بەخێربێن بۆ خەزێنە

خەزینە چییە؟

 

خەزینە بریتییە لە قوتابخانەیەکی سەرهێڵی کوردی کە لە بەرواری ١-٣-٢٠٢٠ دامەزراوە لەلایەن چەندان گەنجی خۆبەخشەوە بەڕێوە ئەبردرێت، ئامانج لەم پڕۆژەیە ناساندن و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کوردە لە هەر لایەکی جیهان بن ئەتوانن بەژاداری کورسەکانی خەزینە بکەن و کۆرس بکەنەوە و قازانج بکەن ، لێرەدا هیچ کەسێک وەک مامۆستا یاخوود قوتابی دیاری ناکرێ بە شێوازێکی تایبەت بەڵکو هەموو بەژداربووێک ئازادە لە دیاریکردنی پۆست و پلەی خۆی لە گەنجینەدا ، مەرج نییە کچ بیت یان کور پیر بیت یان گەنج خوێندکاربیت یان مامۆستای حکومی لێرەدا هەموو مامۆستایەک قوتابیە و هەموو قوتابیەکیش مامۆستایە و بە پێچەوانەشەوە ، چونکە گەنجینە قوتابخانەیەکی سەربەخۆیە کە گشت بوارێک لەخۆ ئەگرێ

valentine
slide-1

ڕوانامەی خولە ئۆنلاینە پێشکەوتووەکان

 

گەنجینە بڕوانامەی پێشکەوتوو ئەبەخشێت بە بەژداربوانی خولە پێشکەوتووەکانی تۆڕەکەی بە مەبەستی ئەوەی بسەلمێنێ کە ئەو کەسە لێرە خوێندنی تەواو کردووە بۆ ئەم مەبەستەش لە دوای هەریەک لە خولە پێشکەوتووەکان تاقیکردنەوە بە قوتابی ئەکرێ بۆ دیاریکردنی ئاستی قوتابی و لە کاتی وەرگردنی بڕوانامەکە ئاستی قوتابی لەسەر بڕوانامەکەی دیاری دەکرێ و واژوو + لۆگۆی سەکۆی گەنجینەی پێوە ئەلکێندرێد بە مەبەستی ئەوەی کە بڕوانامەکە ساختە نییە و کەسەکە لە گەنجینە کۆرسەکەی تەواو کردووە.

Certifications

Google Certified
Microsoft Certified
Apple Certified